توێژینه‌وه‌یه‌ك: نزیكه‌ی 3 تریلیۆن دره‌خت له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن
"ژماره‌ی دره‌خته‌كانی زه‌وی له ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی كاكێش زیاتره"

K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه به‌مدواییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند نزیكه‌ی 3 تریلیۆن دره‌خت له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن، واته به تێكڕای 400 دره‌خت بۆ هه‌ر كه‌سێك.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به پشتبه‌ستن به داتاكانی مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌نجامدراوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "ژماره‌ی دره‌خته‌كان له‌سه‌ر رووی زه‌وی له ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی كاكێشان زیاتره".
راپۆرتێكی "ئاماژه‌كانی په‌ره‌پێدان له ساڵی 2016" كه به‌منزیكانه ده‌رده‌چێت چۆنیه‌تی گۆڕانكاری داپۆشینی دره‌خته‌كان به درێژایی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك روونده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 جیهان نزیكه‌ی 1.3 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له دارستانه‌كان له ده‌ستداوه, واته به قه‌د رووبه‌ری وڵاتی باشووری ئه‌فریقیا، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له دارستانه‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سێی زه‌وی داپۆشیوه.
راپۆرته‌كه زیاتر روونیكردووه‌ته‌وه: "له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست رووبه‌ری دارستانه‌كان 50 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌بوونه، به‌هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر دره‌خته‌كان و گه‌ڵاكان و زه‌وی گونجاو بۆ كشتوكاڵ، رووبه‌ری دارستانه‌كان بۆ 40 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كه‌مبووه‌ته‌وه".
له ساڵی 2012 له‌سه‌ر ئاستیی نیشتمانیی پارێزگاری زیاتر له 14% زه‌وییه‌كانی جیهان و 10% ئاوی هه‌رێمایه‌تیی له سه‌ر ئاستیی جیهان كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك زۆرێك له وڵاتان رێژه‌یه‌ك له زه‌وییه‌كانیان و رووبه‌ره ئاوییه‌كانیان تایبه‌تمه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ناوچه‌ی پارێزگاریلێكراو، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له جۆره‌كانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌و زه‌ویانه ده‌ژین.
سه‌رچاوه: skynewsarabia , و: م.ح