ماوەی 4 ساڵە ھاووڵاتیێك خۆبەخشانە شەقامەكانی سلێمانی چاكدەكاتەوە

جوتیار هاووڵاتیەکى خوبەخشە لە پێناو پاراستنى ژینگەى کوردستان ماوەى چوار ساڵە بە تەنها کاردەکات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1dd4725b-c04d-4bbb-9b7c-b90abb4a64d1/Jinge-Slemani.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

بۆ ماوەى  4 ساڵە هاووڵاتیەک خوبەخشانە شەقامەکانى شارى سلێمانى چاکدەکاتەوە  لەو چاڵانەى دەبێتە رێگر لە هاتووچۆى شوفێران بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان وە بڵاوکردنەوەى رینمایى ژینگەیى لە ناو خویندنگەکاندا.

جوتیار حەسەن ئەحمەد، ھاووڵاتی خۆبەخش گوتی: "ئامانجی من تەنھا ئەوەیە لەو كار و چالاكییانەی كە دەیكەم ئامانجم ئەوەیەم كەبڵێم كاتی ئەوەیە خۆمان كارەكانی خۆمان بكەین و ھاوكاربین بۆ حكوومەت و شارەكانمان".

کامەران یابر سەعید، بەڕێوەبەری خوێندنگە: "پاراستنی ژینگە لە ھەموو وڵاتێك گرنگی خۆی ھەیە، لە وكاتەدا كە وەرزی بەھارە دەشت و دەر خۆش دەبێت، ئێمە ئەبێت پابەندی پاك و خاوێنی ژینگە بین".

جوتیار  هاووڵاتیەکى خوبەخشە لە پێناو پاراستنى ژینگەى کوردستان  ماوەى چوار ساڵە بە تەنها کاردەکات و شەقامەکانى شارى سلێمانى چاکدەکاتەوە و پڕۆژەى ئیستاى گەڕانە بە ناو خویندنگەکاندا و بڵاو کردنەوەى رێنمایى و هوشدارى لە بارەى ژینگە پاریزى و خوشەویستى نیشتمانەوە .

Fly Erbil Advertisment