چامپیۆنز لیگ ده‌ست پێده‌كاته‌وه
بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، یارییه‌كانیش له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی كامپ نوو یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی بایرن میونشن له هه‌مان شه‌ودا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی ده‌بێته‌وه.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ دوو یاریی دیكه به‌ڕێوه بچن، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ گه‌شتی ئه‌ڵمانیا بكات.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یاریی ئه‌م قۆناخه‌ی له‌هه‌مان شه‌و له پایته‌ختی فره‌نسا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌بێت.
یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناخه‌ش راسته‌وخۆ له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت، دواتر ناسنامه‌ی 4 یانه‌كه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕین ده‌رده‌كه‌وێت.