مێسی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كریستیانۆ ڕاگه‌یاند
پێیوایه ڕیكۆرده‌كان گرینگ نیین
هێشتا مشتومڕی كاردانه‌وه‌كانی كلاسیكۆ ته‌واو نه‌بووه، مێسی به قسه‌یه‌ك دێته سه‌رهێڵ و ئاوێكی سارد به‌م دۆخه شلۆقه‌ی نێوان هانده‌ران بارسا و ڕیال دا ده‌كات و ده‌ڵێت: من و كریستیانۆ یه‌كترمان خۆشده‌وێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4 ئه‌پڕڵی 2016، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕی The Sunـی بریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شكاندنی ژماره پێیوانییهكان به لای ئه‌وه‌وه گرینگ نییه و خۆشه‌ویستی خۆشی بۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووپات ده‌كاته‌وه.
مێسی هه‌وڵگری 5 نازناوی باڵۆن دۆر ده‌ڵێت: من پێشبڕكێ و ڕكابه‌ری كریستیانۆ ناكه‌م، دڵنیاشم ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ململانێی من ناكات، ئه‌وه‌ی كه ڕووده‌دات و باس له كێبركێی نێوان من و كریس ده‌كرێت له لایه‌ن مێدیاكانه‌وه دروست ده‌كرێت.
مێسی له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی: ئه‌وه‌ی كه به‌لای منه‌وه گرینگ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌كانی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای وڵاته‌كه‌مه.
ئه‌م قسانه‌ی مێسی له كاتێكدایه كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی به ریال مه‌درید دۆڕا، له‌و یارییه‌دا خه‌ونه‌كه‌ی مێسی نه‌هاته‌دی كه خۆی بۆ گۆڵی ژماره 500 ئاماده‌كرد بوو، ئه‌و ڕۆژه بۆ كریستیانۆش خۆشترین سات بوو، چونكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی له یانه ڕكابه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرد.