سپیبوونی قژ لە مرۆڤ دەوەستێت

"ھاوڵاتییان دڵنیا دەكەنەوە رۆژێك دێت قژی سپی ناھێڵن"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/af3fcda6-bee8-47da-b2dd-00aa48fac0f1/soft-dozinawa-brchspybun.ism/manifest

 K24- ھەولێر:

ژمارەیەك لێكۆڵەر چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر 6 ھەزار كەس لە ئەمریكای لاتین ئەنجامدا و دواتر بۆھێڵێكیان دەستنیشانكرد، كە بە ھۆكاری سپیبوونی قژی دادەنێن، دەشڵێن ئەگەر ئەو بۆھێڵە بگۆڕدرێت ئەوە سپیبوونی موو لە مرۆڤ دەوەستێت.

كاوستبو ئادھیكار پزیشكی لێكۆڵەر لێكۆڵەرەوە دەڵێت: "بۆھێڵی ئای ئاڕ ئێف 4 دوو شێوەی ھەیە، یەكێكیان لە ھەموو دنیادا بڵاوە، ئەویدیكەیان تەنیا لە ئەوروپادایە، شێوەی دووەم ئەگەری سپیبوونی قژ دووھێند دەكات، بۆھێڵی ئای ئاڕ ئێف میلانین لە جەستەی مرۆڤدا رێكدەخات كە یەكێك لە كارەكانی رێكخستنی رەنگی قژە".

ئەندریاس رویز مامۆستا  لە زانكۆی لەندەن گوتی: " گۆڕینی بۆھێڵ كارێكی ئاسانە، بەڵام كێشە ئەوەیە ئایا ئەنجەمەكەی ئەو شتەیە كە دەتەوێ، ئایا شتێكی راستە بیكەین، ئایا ئەنجامی خراپی نابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دۆزینەوەی رێگەیەك بۆ گۆڕینی رەنگی قژ و یان دواخستنی ھاتنی رەنگی سپی وەك گوتم دەكرێت و ئاسانە". 

سەرەڕای دۆزینەوەی بۆھێڵی ھەڵگری خەسڵەتی  قژی سپی و گۆڕینی بۆھێڵەكە لە رێگەی نەشتەرگەرییەكی ئاسان، زانایان دەڵێن چەند ساڵێكی دەوێت تا دڵنیابین لە كاركردنی بۆھێڵی گۆڕدراو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھاوڵاتییان دڵنیا دەكەنەوە رۆژێك دێت قژی سپی ناھێڵن.

Fly Erbil Advertisment