ئايسله‌ندا.. سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئايسله‌ندا، دێڤيد سيگموندۆر گونلوگسۆن، وه‌ك يه‌كه‌م قوربانى به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما، ده‌ستى له كاركێشايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئايسله‌ندا، دێڤيد سيگموندۆر گونلوگسۆن، وه‌ك يه‌كه‌م قوربانى به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما، ده‌ستى له كاركێشايه‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما، ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ن تێياندا، به‌ڵگه‌ى تێوه‌گلانى سه‌رۆك و به‌رپرسانى سياسى له كرده‌وه‌كانى گه‌نده‌ڵى و سپيكردنه‌وه‌ى پاره و بواردنى كه‌سانى نزيكيان له باج، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى پارتى پێشكه‌وتوخوازى ئايسله‌ندا و هاوكات وه‌زيرى كشتوكاڵ، له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه، رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيران به كوتله‌ى په‌رله‌مانى حزبه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى ده‌كێشێته‌وه و من له جێگه‌ى ئه‌و كاروباره‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران راده‌په‌ڕێنم.
گونلۆگسۆنى ته‌مه‌ن 41 ساڵ، به هۆى تێوه‌گلانى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له دۆسييه‌كانى گه‌نده‌ڵييه‌وه، له لايه‌ن ميدياى وڵاته‌كه‌ى و ركابه‌ره سياسييه‌كانييه‌وه خرايه ژێر فشارێكى سياسييه‌وه و ناچار بوو ده‌ست له پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران بكێشێته‌وه.
دوێنێ به هه‌زاران كه‌س له رێكياڤيكى پايته‌ختى ئايسله‌ندا خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و به هێلكه‌يان له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌يان گرت و داوايانكرد، سه‌رۆك وه‌زيران ده‌ست له كاربكێشێته‌وه.