کوردستان و سویسرا پەیوەندییە ئابوورییەکانیان پتەو دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026،  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە.

باڵیۆزی سویسرا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.