جۆرە بۆقێك لە سێ خولەكدا توانای كوشتنی 10 كەسی ھەیە
ئەو جۆرە بۆقە، بە ئەندازەی گوێزێک دەبێت و رەنگی زەردە و هەندێک جار سەوز و پرتەقاڵیش دەنوێنێت

K24 – ھەولێر:
ژەهراویترین زیندەوەری سەر زەوی جۆرە بۆقێکی بچووکە کە توانای کوشتنی 10 کەسی هەیە لە سێ خولەكدا.
بەهۆی ژەهرەکەیەوە زۆرینەی خەڵک لە مار دەترسن، بەڵام زۆربەمان، زانیاری ئەوەمان نییە، کە ژەهری مار لەبەرامبەر ژەهری جۆرێک لە بۆقی بچووک، هەر هیچ نییە.
ئەو جۆرە بۆقە، بە ئەندازەی گوێزێک دەبێت و رەنگی زەردە و هەندێک جار سەوز و پرتەقاڵیش دەنوێنێت.
تەنها بەدەست لێدان لە ژەهری ئەم جۆرە بۆقە، تەواوی دەمارەکانی مێشک دەوستێنێت و لە ماوەی تەنها 3 خولەکدا توانای کوشتنی 10کەسی هەیە.
ئەم جۆرە زیندەوەرە، لە دارستانە باراناوییەکانی کۆڵۆمبیا هەیە و بەشێک لە راوچییەکانی ئەو ناوچانە، ژەهرەکەی لەسەری تیر و رمەکانییان دەدەن بۆ کوشتنی نێچیرەکانییان.