بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتارێك دوورده‌خاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووربخاته‌وه.
بزووتنه‌وه‌كه بڕیاریدا، تاڤگه ئه‌حمه‌د، له فراكسیۆنی گۆڕان دووربخاته‌وه و بڕیاریشه له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بزووتنه‌وه‌كه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه.
هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه په‌رله‌منتاره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌نگدانی له باره‌ی بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حزبه، له پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقدایه.
