بارزانى مه‌رجى كورد بۆ به‌شدارى له شه‌ڕى موسڵ راده‌گه‌يه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لجه‌زیره"ی قه‌ته‌ری، له باره‌ی رایگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه رایگه‌یاند، له دوو ئه‌زمووندا له‌گه‌ڵ عێراقدا، پێكه‌وه ژیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه پێویسته شێوازی دیكه ئه‌زموون بكرێت. مه‌رجى كورديشى بۆ به‌شداريكردن له شه‌ڕى مووسڵ ئاشكرا كرد.
شه‌راكه‌ت نه‌بووه
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "لقا‌ء الیوم"ی ئه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه، كه كاتژمێر 06:30 ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 15ى نيسان/ فێبرايه‌رى 2016، په‌خشكرا، بارزانی رایگه‌یاند، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ژێر چاودێری كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان "عصبة الامم"، كوردان ده‌نگییان به مانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق، به‌و مه‌رجه‌ی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ عێراق بێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌هاته دی و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
گوتيشی: "له جیاتی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، ئه‌نفال و كیمیايباران و بۆردومانكردنی كوردستان هاته ئاراوه".
هه‌روه‌ها گوتی : "دوای 2003 و له قۆناغێكی نوێ‌دا، ده‌ستووری نوێی عێراق نووسرایه‌وه، بۆ ئه‌و كاته و ئێستاش ده‌ستوورێكی زۆر باشه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بن، به‌ڵام ده‌ستوو كاری پێناكرێت و ئه‌زموونی دووه‌میش شكستی هێنا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا پێویسته شێوازێكی دیكه ئه‌زموون بكرێت، بۆیه واباشتره، ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، بانگه‌واز‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستانه‌وه نییه و گوتی: "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له هه‌موو قه‌یرانه‌كان گه‌وره‌تره".
هه‌رێم و وڵاتانى دراوسێ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، كۆمارى ئيسلامى په‌يوه‌ندى هه‌يه به لايه‌نه‌كانه‌وه و پێش رووخانى رژێمى به‌عس دۆستى به‌رهه‌ڵستكارانى عێراق بووه.
گوتيشى: ئێمه رازى نابين به ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران له كاروبارى ناوخۆمان و كێشه‌شمان هه‌بووبێت به له‌يه‌كتێگه‌يشتن چاره‌سه‌رمان كردووه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى توركيا له باره‌ى سه‌ربه‌خۆى كوردستانه‌وه گوتى: هێشتا به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركيا باس نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان روونكردنه‌وه‌يان بوێت ده‌يانده‌ينێ.
هه‌ڵوێستى وڵاتان له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه
له باره‌ى ده‌نگۆى فشارى وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌مريكا له‌سه‌ر كورد سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى: ئه‌وان له واقيعه‌كه تێده‌گه‌ن و ره‌نگه بۆچوونيان له باره‌ى كاتى سه‌ربه‌خۆييه‌وه جيابێت ئه‌گينا هيچ لايه‌نێكى ده‌ره‌كى دژى سه‌ربه‌خۆيى و ئه‌و مافه‌ى گه‌لى كوردستان نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: وڵاتانى ئه‌وروپاش ره‌نگه تێبينيان له‌سه‌ر واده و كاتى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆى كوردستان نه‌بێت، به‌ڵام دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نيين.
چاره‌سه‌ر ئاشتييه
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له پرسى كورد له باكوورى كوردستان كرد و گوتى: باش‌ترين چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه هه‌ردوولايه‌ن له‌سه‌ر مێزى دانووستان كۆببنه‌وه و به ئاشتيى ئه‌و كێشه‌يه چاسه‌ره‌سه‌ر بكه‌ن.
چاكسازييه‌كانى عه‌بادى
له باره‌ی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا و گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكوومه‌ت رایگه‌یاند، پۆسته وه‌زارییه‌كانی هیچ به‌هایه‌كییان نییه و پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدان بۆ حكوومه‌تی نوێ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه و گوتی: "پۆستی وه‌زاره‌تی گرنگی نییه، به‌ڵكو ناكرێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه كورده له به‌غدا پشتگوێ بخرێت، كه بێگومان جێگای قه‌بوڵكردن نییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، رۆژ به رۆژ كورد له به‌غدا په‌راوێزده‌خرێت.
قه‌يرانى دارايى
له باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بارزانی گوتی: "قه‌یرانی دارایی دوای په‌لاماره‌كانی داعش سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام به‌ر له‌و كاته‌ش، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، به سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك دوور له هه‌موو به‌ها و نه‌ريتێك به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمى كوردستانى بڕى".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش، زیاتر له 1.5 ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌ب هاتنه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش باری هه‌رێمی قورسكردووه، سه‌ره‌ڕای تێچووه‌كانی شه‌ڕی داعش و به داخه‌وه به‌غدا هيچ هه‌نگاوێكى نه‌نا بۆ هاوكاريكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به به‌غداوه نه‌بێت و ئه‌و پرسانه به‌شێك نه‌بن له كاروبارى ناوخۆى عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قه‌یرانی دارایی په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا هه‌یه و ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار كرده‌وه و هاوكات له رووى ئيداره‌كردنه‌وه حكومه‌تى هه‌رێميش هه‌ڵه‌ى هه‌بوون.
مووسڵ
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ گوتی: "له‌وانه‌یه پرۆسه‌كه لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ داعش، به‌ڵام خاڵی گرنگ قۆناغی دوای ئازادكردنه‌وه‌یه‌تی، به‌و پێیه‌ی ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێیدایه و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئێزدی و كریستیانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه".
پێشمه‌رگه و حه‌شد
له باره‌ی گرژیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گوتی: "هیواخوازنین له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك گرژیمان هه‌بێت، به‌ڵام ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ناوچه‌ی كوردستانین، له‌و ناوچانه‌ش پێویستمان به هیچ هێزێك نییه و ته‌نها پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌بن".
ده‌ستكه‌وته بۆ جيهان
سه‌باره‌ت به رزگاركردنى مووسڵ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ستكه‌وتێكى سياسييه بۆ هه‌موو جيهان و ده‌ستكه‌وتێكى ئه‌منييه بۆ هه‌رێم، چونكه بوونى داعش له مووسڵ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى هه‌ميشه‌ييه بۆ سه‌ر ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌رج
سه‌باره‌ت به مه‌رجى به‌شداريكردنى كورد له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ، سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌رجى كوردى ئاشكرا كرد و رايگه‌ياند، ته‌نيا مه‌رجمان ئه‌وه‌يه ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر چۆنێتى به‌ڕێوبردن و داهاتووى مووسڵ له دواى رزگاركردنى.
په‌يه‌ده
له باره‌ى لايه‌نه‌كانى رۆژئاواى كوردستانه‌وه، بارزانى سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشا له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى سووريا دوو كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له هه‌ولێر و يه‌كێك له دهۆك ئه‌نجامدراوون له‌گه‌ڵياندا و رێككه‌وتن واژوو كراوه، به‌ڵام گوتى: "په‌يه‌ده پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به‌رده‌وام هاوكاريمان كردوون و پێشمه‌رگه‌مان ناردووه بۆ هاوكاريكردنيان له كوبانێ.
سه‌باره‌ت به داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانيش بارزانى گوتى: پێويسته ره‌وشى ناوچه‌كه له‌بار بكرێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و گه‌ل سه‌ركردايه‌تى خۆى هه‌ڵبژێرێت نه‌ك سه‌ركردايه‌تييه‌ك به پشتيوانى ئه‌م و ئه‌و خۆى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت و خۆى بكاته ئه‌مرى واقيع.
چه‌ك
سه‌باره‌ت به داهاتووى كورد له عێراقدا، بارزانى ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه هيچ رۆژێك كورد بير‌ى له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه چه‌ك هه‌ڵبگرێت له دژى به‌غدا.
كاتييه‌تى
بارزانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، ئه‌مڕۆ باش‌ترين كاته بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا كورد بچێته دانووستانى جدييه‌وه نه‌ك سبه‌ى.
گوتيشى: ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به جدى ئه‌و وتوێژه بكه‌ين و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌يشتينه مافه‌كانمان بێگومان راپرسى به مافى خۆمان ده‌زانيين و ئه‌و پرۆسه‌يه ئه‌نجامده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ميله‌ته‌كه‌مان بڕيارى خۆى بدات.