دوو ئه‌ندامی كۆنگرێس داوا ده‌كه‌ن یارمه‌تی زیاتری پێشمه‌رگه بدرێت
"پێشمه‌رگه هێزێكی كاریگه‌ربووه له دژی داعش"
K24 – هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كه ئاڕاسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكایان كردووه داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و مه‌شق و راهێنانی پێویست بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات و یارمه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان بچێت و هانی پێشمه‌رگه‌ش بدات به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر پاراستن و پارێزگاریكردنی كه‌مایه‌تییه‌كان كه له‌به‌ر چه‌وساندنه‌وه له عێراق و سووریا راده‌كه‌ن.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له سایتی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئیلیانا روز لیتینن ده‌ڵێت: "هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی كاریگه‌ر بووه له دژی داعش، به‌ڵام به‌هۆی كۆنی چه‌كه‌كانی و كه‌می جبه‌خانه‌ی له بارودۆخێكی گونجاو نییه".
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئیلیانا روز لیتینن گوتی: "ده‌بێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت بیكات تا دڵنیابێت پێشمه‌رگه چی پێویسته، ده‌ستیبكه‌وێـت".
ئه‌وه‌شی گوت: "داوا له ده‌وڵه‌ت(ئه‌مریكا) ده‌كه‌م به خێراترین رێگا كه ده‌كرێت كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و مه‌شق و راهێنانی پێویست بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه یارمه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بدات بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له كه‌مایه‌تییه‌كان و ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان دابین بكات ئه‌وانه‌ی له به‌ر جه‌ور و سته‌می داعش راده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یاندراوه‌كه‌ی براد شيرمان ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكاش له سایتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به رۆز لیتینن بڵاوكراوه‌ته‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا براد شیرمان گوتوویه‌تی: "رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و داعش حاله‌تێكی نا سه‌قامگیریان له ناوچه‌كه دروستكردووه و پێویستیان به رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كارا هه‌یه".
براد شیرمان گوتی: "له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبووه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ر داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشه‌وه و سه‌نته‌ری رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانگێزییه بوونه و پێویسته پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانیان بكه‌ین".
براد شیرمان زیاتر گوتی: "له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ئێمه هانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ین به‌رده‌وامبێت و هه‌وڵه‌كانی فراوان بكات بۆ پاراستنی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تیی و ئایینییه‌كان كه به‌هۆی ئه‌و ململانێیانه‌وه رایانكردووه"، ئه‌وه‌شی گوت: "داوا له سه‌رۆك (ئه‌مریكا) ده‌كه‌ین پشتیوانی سه‌ربازیی زۆر زیاتر بكات".
سه‌رچاوه: پێگه‌ی فه‌رمیی ئیلیانا روز لیتینن له ئینته‌رنێت
م.ح