ئه‌مریكا به بڕی 415 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌دات
بۆ شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵ ئه‌مریكا هه‌لیكۆپته‌ری ئهباچی به‌كارده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
پیته‌ر كوك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند یارمه‌تی دارایی پێشمهكهش پێشمه‌رگه ده‌كرێت و ههلیۆكپتهری ئهباچیش بۆ شه‌ڕی مووسڵ ده‌خرێته‌كار.
له تویتێك له تویته‌ر پیته‌ر كوك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا نووسیویه‌تی: "بڕی 415 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی دارایی بۆ پێشمه‌رگه دابینده‌كه‌ین".
پیته‌ر كوك ئه‌وه‌شی گوت: "بۆ پشتیوانیكردن له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی (رزگاركردنی) مووسڵ هه‌لیكۆپته‌ری ئهباچی ده‌خرێته كار(به‌كارده‌هێندرێت)".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ به‌غدا كه پێشتر رانه‌گه‌یاندرابوو ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به ناردنی هێزی زیاتر كه له شوێنه نزیكترهكانی به‌ره‌ی جه‌نگ جێگیر ده‌بن بۆ پێدانی راوێژ به هێزه‌كانی عێراق، ئیداره‌ی ئۆباما ئاستیی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) به‌رزده‌كاته‌وه‌و زیاتر ده‌كات.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز: به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه نزیكه‌ی 200 سه‌ربازیی دیكه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ نزیكه‌ی 4100 سه‌رباز زیاد ده‌بێت.
م.ح