گۆڤاری "ARO"ی زانكۆی كۆیه لە وێبگه‌ی زانستی رۆیته‌رز تۆماركرا
"ئاڕۆ یه‌كه‌مین گۆڤاری زانستییه له كوردستان و عیڕاقدا كه بكه‌وێته ناو لیستی بنكه‌یه‌كی زانیاری جیهانی پێشكه‌وتوو"
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "ARO"ی زانستی، كه له‌لایه‌ن زانكۆی كۆیه‌وه ده‌رده‌چێت، له پێكهاته‌ی ئیندێكیسی سه‌رچاوه‌ی نوێیه‌كان (ESCI)، له دامه‌زراوه‌ی تۆمسۆن رۆیته‌رز، تۆماركرا.
وه‌ك زانكۆی كۆیه، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "ناوه‌رۆكی ئه‌م بنكه زانیارییه له لایه‌ن تۆمسن رۆیته‌رزه‌وه ده‌ستنیشان كراوه بۆ لیستكردنی له بنكه زانیاری فراوانكراوی سه‌رچاوه زانستییه‌كاندا (SCIE)".
جۆر و ورده‌كاریه‌كانی ناوه‌رۆكی كه ئه‌م وێبگه زانستییه پێشكه‌ش به توێژه‌ران و نووسه‌ران و بڵاوكاران و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كات، وای كردووه جیاوازبێت له بنكه زانیارییه‌كانی تر. لیستكردنی گۆڤاری ئاڕۆ له بنكهزانیاری ئاماژه‌كردن به سه‌رچاوه تازه دهركهوتوهكاندا (ESCI) نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گۆڤاره‌كه بابه‌تی زانستی په‌یوه‌ندار و كاریگه‌ری پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگاكه‌مان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كه، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی زانكۆی كۆیه، به‌م پێیه، ئاڕۆ یه‌كه‌مین گۆڤاری زانستییه له كوردستان و عیڕاقدا كه بكه‌وێته ناو لیستی بنكه‌یه‌كی زانیاری جیهانی پێشكه‌وتوو بۆ لیستكردنی سهرچاوەن. وه‌ك گۆڤارێكی كه‌م ته‌مه‌نی به‌رزخواز، ئاڕۆ له سه‌ره‌تای ساڵی 2013 دا دامه‌زرا به كواڵتی جیهانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستیدا و به كاریگه‌ری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی. هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ناوبانگه شتێكی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی گۆڤاره‌كه ڕوون و ئاشكرابوون به‌رهه‌مدار بوون. وا پێشبینی ده‌كرێت كه له شوباتی 2018دا گۆڤاری ئاڕۆ به‌ته‌واوی بكه‌وێته ناو بنكهزانیاری فراوانكراوی ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه زانستییه‌كان (SCIE) وببێته خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌رێكی ههژماركراو.