پلانی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵانی 2016-2018 راگه‌یه‌ندرا
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم هیواده‌خوازێت پلانه‌كه به پێی كات و خشته‌ی دیاریكراوی خۆی جێبه‌جێبكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی دوێنێ لە ڕێوڕەسمێكدا كە لەسەر قەڵای دێرینی هەولێر بەڕێوەچوو، پلانى ستراتیژیى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ساڵانی 2016-2018 راگەیەندرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هیوای خواست كە پلانەكە بەپێی كات و خشتەی دیاریكراوی خۆی جێبەجێ بكرێت و بەهۆیەوە شارى هه‌ولێر بگوازێته‌وه قۆناغێكى دیكه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتن، كه شایه‌نى پێگه و ناو و كه‌لتوور و مێژووى ئه‌م شاره دێرینه بێت.
له به‌شێك له وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌كرد: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشتر پلانێكى گشتگیرى بۆ په‌ره‌پێدانى ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ئاماده كردووه كه تیایدا دیدگاى حكوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان تا ساڵى 2020 خراوه‌ته ڕوو و به هاوكارى و به‌شداریى لایه‌نه پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده كراوه.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و پلانه گشتگیره‌ی حكوومه‌ت دابه‌شى سه‌ر چه‌ند قۆناغێك كراوه و ته‌واوى بواره‌كانى ژیان، به هه‌موو كه‌رت و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه، ده‌گرێته‌وه و پلانی ستراتیژیی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێریش پشتی بەو دیدگا ئاییندەییە بەستووە.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه: دۆخى نه‌خوازراوى وه‌ك شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و قه‌یرانى دارایى و لێكه‌وته‌كانیان، كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوون و جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه هاوكاره‌كانی حكوومەتیان له جددییه‌ت و موكوڕى و به‌رده‌وامیدان به ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى پلانى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان، سارد نەكردوه‌تەوە.
ئه‌وه‌شی گوت: سوورن له‌سه‌ر كاركردن بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى كوردستان و مرۆڤ له‌م وڵاته و خواست و عیشق و ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان بۆ بنیاتنان و پێشكه‌وتن، له هه‌موو سه‌ختى و دژوارییه‌كان به‌هێزتره.
هەروەها هیوای خواست: له كاتى خۆیدا ئه‌م رێوڕه‌سمه بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستن، به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى ئاماده كراوه، له هه‌موو شار و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئەوەشی بیرهێنایەوە: كاتێك لە ناوه‌ڕاستى ساڵی 2014 كۆمیته‌ى كه‌لتوورە جیهانییەكانی سەر بە ڕێكخراوی یونیسكۆى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك یه‌كێك لە شاكارە مرۆییەكانی جیهان، قه‌ڵاى هه‌ولێرى خسته لیستى شاكاره مێژووییه‌كان و شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه‌كانى جیهانه‌وه، قه‌ڵا بۆ هه‌ولێر و بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى و، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، بووه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌تر.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم
م.ح