فه‌ره‌نسا: له رێى هاوكاريكردنى كورده‌وه به‌سه‌ر داعشدا سه‌رده‌كه‌وين
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌رداعشدا ئه‌سته‌م نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، جان ئێف لودريان، رايگه‌ياند، دۆخى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له عێراق و سووريا خه‌ريكه له بار ده‌بێت و له رێگه‌ى هاوكارى كردنى كورد و عێراقه‌وه له كۆتايى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به ئاكام ده‌گات.
لودريان گوتيشى: تێبينى ئه‌وه ده‌كه‌ين، داعش خه‌ريكه به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ى داعش له عێراق و سووريادا هێرشى ده‌كرد و ده‌يويست به‌غدا بگرێت، له ئێستادا به نزيكه‌يى له %30-40ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له‌ده‌ستداوه.
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا روونيشيكرده‌وه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش هاوكارى هێزه كوردييه‌كان و هێزه‌كانى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى تا كۆتايى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ئه‌نجامبدرێت و بۆ شارى ره‌ققه‌ى سوورياش هه‌مان كار ده‌كرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێويستمان به وره‌يه‌كى به‌رزه بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا نزيك ببينهوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ,هـ