به‌غدا هاوكارى دارايى به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كات
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق، رایگەیاند، "وەزارەت بڕى 250 هەزار دیناری بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە تەرخان کردووە".
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق، رایگەیاند، "وەزارەت بڕى 250 هەزار دیناری بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە تەرخان کردووە".
لە راگەیەنراوێکدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: له سه‌ره‌تاى هەفتەی داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە و بڕياره‌كه‌ش سەرجەم ئاوارەکان دەگرێتەوە، لە هەر پارێزگایەک بن".
پێشتر، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕی یەک ملیۆن دیناری بۆ 99 هەزار خێزانی ئاوارە لە رێی کارتى زیرەکەوە دابەشکردووه.
به گوێره‌ى ئاماره ره‌سمييه‌كان له پارێزگاكانى عێراقدا زياتر له دوو مليۆن هاووڵاتى ئاواره بوونه و به هۆى توندوتيژييه‌كان و شه‌ڕى دژى داعشه‌وه ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێبهێڵن.
له هه‌رێمى كوردستاندا سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ى شاره‌كانى عێراق به تايبه‌تى ناوچه سوننه نشينه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق په‌نا دراوون.