زانيوته ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌يه له‌گوگڵ بنووسى چى رووده‌دات؟
ببينه خه‌ڵكى چيان كردووه

K24- هه‌ولێر
پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژيا، يه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى كاريگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگاى مرۆڤايه‌تى به‌جۆرێك رۆژانه چه‌ندين شتى سه‌ير و سه‌مه‌ره له ژيانى رۆژانه‌ى كه‌سه‌كانى دونيا ده‌بيستين و ده‌بينين كه هه‌ندێك له‌و رووداوانه به‌راده‌يه‌ك كاريگه‌رى له‌سه‌ر تاكى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤايه‌تى دروست كردووه، زۆرجار ده‌بێته مێژووێك جێى خۆى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌رچى رووداوه‌كه زۆر ساده‌ش بێت.
نووسينى ژماره‌ى 241543903 له گوگڵ و دواتر ده‌ستنيشان كردنى به‌شى وێنه(images)، ده‌بێته هۆى نيشاندانى وێنه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌للـه‌ى سه‌ريان خستووه‌ته نێو به‌فرگرێكه‌وه، دياره ئه‌مه‌ش شتێكى خۆكارانه نييه هه‌ر له‌خۆوه روويدابێت، به‌ڵكو رووداوێك ياخود روونتره بڵێن چيرۆكى تايبه‌تى له پشته‌وه هه‌يه.
چيرۆكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌يه:-
ساڵى 2009 (ده‌يڤد هۆرڤيتز- David Horvitz) كه فۆتۆگرافه‌رێكى ئه‌مه‌ريكييه، كاتێك هاوڕێكه‌ى نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ده‌يڤد رايده‌سپێرێت كه سه‌رى بخاته نێو فرێزه‌رى به‌فرگره‌كه باش ده‌بێت، دواتر هه‌ڵده‌ستێت به وێنه‌گرتنى هاورێكه‌ى، پاشان ده‌يڤيد داوا له هاوڕێكه‌ى ده‌كات كه به‌هه‌مان شێوه ئه‌ويش سه‌رى ده‌خاته نێو فرێزه‌ر وێنه‌يه‌كى بگرێت، ، دواى ئه‌وه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بۆ ده‌گرێت، ناوى وێنه‌كه به ژماره‌ى (241543903) پاشكه‌وت ده‌كرێت، دواى وردبوونه‌وه‌ى زياتر سه‌ير ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و ژماره‌يه له‌سه‌ر باركۆدى كيسى فاسۆليا و ماكه‌رۆنه‌ى ناو به‌فرگره‌كه هه‌يه، له‌و ساته‌وه ئه‌مه بوو به رووداوێكى سه‌ر سورهێنه‌رو چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌لايه‌ن و به‌شێوه‌يه‌ك وێنه و چيرۆكى ئه‌م رووداوه‌يان له‌پێگه‌ى ئينته‌رنێتدا بڵاوكرده‌وه، له‌وكاته‌وه هه‌رچى هاووڵاتيى ئه‌مه‌ريكاى هه‌بوو، وێنه‌يه‌كى خۆى به‌م شێوازه‌ى ده‌يڤيد ده‌گرت و ناوه‌كه‌شى ده‌گۆڕى بۆ هه‌مان ژماره‌ى وێنه‌كه‌ى ده‌يڤيد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.