به فه‌رمانی بارزانى نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم له ئاماده‌باشیدان بۆ وه‌رگرتنی برینداره‌كانی قامیشلۆ
سێ رۆژه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئاسایشی رۆژئاوا و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له قامیشلۆ له ئارادایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فهرمانیكردوه نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخرێنه ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوه‌كانی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به هاناوه‌چوون و پێشوازییكردن له برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان".
م.ح