چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر پارچه‌يه‌ك به‌فر له‌م شوێنه دانێيت؟
بزانه چ سوودێكى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌ك ده‌ريان خستووه، دانانى پارچه‌يه‌ك به‌فرى بچووك له‌پشته‌وه‌ى خوارووى كه‌للـه‌ى سه‌ر كه به‌خاڵى (فينگ فۆ) ناويان بردووه، سووديكى زۆرى هه‌يه بۆ مرۆڤ و خانه‌كانى گه‌نجێتى نوێ ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌م شوێنه رۆڵێكى گرنگى له به‌ستنه‌وه‌ى كه‌للـه‌ى سه‌ر و ملدا هه‌يه.
سه‌ره‌ڕاى نوێ بوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌شى مرۆڤ، پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه كردارى (فينگ فۆ) يارمه‌تيده‌ره بۆ زيادبوونى هێزى به‌رگرى و ده‌ركردنى ئه‌و هۆرمۆنانه‌ى كه ده‌بنه هۆى خۆشبه‌ختى و وزه‌ى مرۆڤ.
روونيشيان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى دروست ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن، پێويسته پارچه به‌فره‌كه له رۆژێكدا دووجار له‌خاڵى (فينگ فۆ) دابنرێت، واتا لهبهيانيان و شه‌وان پێش خه‌وتن، بۆ هه‌ر جارێكيش 20 خولهك بخايهنێ.