بههۆی سانسۆركردنهوه چاپكردنی كتێب له ئێران كهمیكردووه
زیاتر كتێبی وهرگێڕدراو چاپ دهكرێت

K24 - ههولێر:
لەئێران چاپكردنی كتێب بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووەو نووسەران لەترسی سانسۆر و كورتكردنەوەی ناوەڕۆكی كتێبەكانیان، بەكەمی خۆیان له قهرهی لەنووسین دەدەن.
ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" لە رۆژی جیهانیی كتێبدا، لە زمانی نووسەر و رەخنەگری ئێرانی، "قوباد ئازەرئایین"ەوە بڵاویكردووتهوه، رێژەی چاپی كتێب لە ئێران لە چاو ساڵانی رابردوو، زۆر دابەزیوە و نووسەران لە ترسی سانسۆر و پێداچوونەوە ناوێرن دەست بۆ نووسین ببەن.
ئازەرئایین دهڵێت: "كاتێك كتێبێك بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵهتی چاپكردن بە وەزارەتی ئیرشاد دەدرێت، بەشێكی زۆری لێ فڕێدەدەن و داڕشتنەكەی لە بەریەك هەڵدەوەشێتەوەو ناوەڕۆكەكەی پچڕپچڕ دەبێت".
ئەم نووسەرو رەخنەگرە ئێرانییە، ههروهها دەڵێت: "لە ئێران ئەوەندەی بەرهەمی خۆماڵی سانسۆر دەكرێت، بەرپرسانی ئەم بوارە ئەوەندە بۆ وەرگێڕان هەستیار نین، ئەمەش وایكردووە، كتێبی وەرگێڕدراو زیاتر چاپ بكرێت".