هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى فلانده‌رز گه‌شه به په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌دات
شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێك هاتبوو له دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یی و ستافی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی فلانده‌رز كۆ بووه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێك هاتبوو له دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یی و ستافی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی فلانده‌رز كۆ بووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان به پهیوهندیيهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی فلاندهزی به‌لجیكا و بۆ به‌دواداچون و جێبه‌جێكردنی بڕیار و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فلانده‌رز له‌كاتی سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كی فراوان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستافی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی فلانده‌رز.
له كۆبوونه‌وه‌كه تیشكخرایه سه‌ر خاڵه گرنگه‌كان و بڕیاری گونجاو دران بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و بڕیار درا له‌و شوێنانه‌ی هه‌ردوولا نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی دروستبكرێت له نێوان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوولا.
له به‌شێكی ديكهی دانیشتنه‌كه هاوكاری كه نێوان زانكۆكانی هه‌ردوولا و هاوكاری مرۆڤی و په‌یوه‌ندی بازرگانی تاوتوێكران.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی فلانده‌رز له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه و رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوزه‌د كردبوو.