گازوائیل رژاوەتە ئاوی سیروانەوە

ئەگەر بە زووترین كات ئەو گازوائیلە لە ئاوی سیروان دەرنەھێندرێت ئەگەری ئەوە ھەیە بگاتە بەنداوی دەربەندیخان و كێشەی ژینگەیی گەورەی بەدواوە بێت.

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاویكردەوە، بە ھۆی باران بارینی ماوەی رابردوو كارگەیەكی بڕینەوەی بەرد ژێر ئاو كەوتووە و بووه‌تە ھۆی رژانی بڕێكی زۆر گازوائیل بۆناو ئاوی رووباری سیروان.

ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاویشیكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە گیاندارانی ئەو روبارە بەھۆی نەوت و گازوائیلەوە لەناوچوون.

بە وتەی ئەو ئەنجوومەنە، ئەگەر بە زووترین كات ئەو گازوائیلە لە ئاوی سیروان دەرنەھێندرێت ئەگەری ئەوە ھەیە بگاتە بەنداوی دەربەندیخان و كێشەی ژینگەیی گەورەی بەدواوە بێت.

روباری سیروان لە رۆژھەڵاتی كوردستانەوە دەگاتە دەربەندیخان لە باشووری كوردستان.