وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاندووه‌.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24/4/2016:

1- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

2- وه‌زاره‌تى كاره‌با

3- وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاودێرى

4- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێَ كردن

 

رۆژى دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ به‌روارى  25-26/4/2016 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

ڕۆژى چوار شه‌ممه‌  27/4/2016 :

1- وه‌زارتى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار

2- وه‌زاره‌تى ئه‌و قاف و كاروبارى ئاینى

 

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 28/4/2016 :1- وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

2- وه‌زاره‌تى داد

3- وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن

4- وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

5- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى

6- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

7- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

8- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

 

دواى ته‌واو بوونى دابه‌ش كردنى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دا ناویان هاتووه‌، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ و شارستانى.