وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
رۆژی یه‌كشه‌ممه 24/4/2016:
1- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى
2- وه‌زاره‌تى كاره‌با
3- وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاودێرى
4- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشتهجێَ كردن
رۆژى دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌روارى 25-26/4/2016 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى چوار شه‌ممه 27/4/2016 :
1- وه‌زارتى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
2- وه‌زاره‌تى ئه‌و قاف و كاروبارى ئاینى
ڕۆژى پێنج شه‌ممه 28/4/2016 :1- وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
2- وه‌زاره‌تى داد
3- وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
4- وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
5- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
6- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
7- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
8- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
دواى ته‌واو بوونى دابه‌ش كردنى مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه له سه‌ره‌وه دا ناویان هاتووه، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه و شارستانى.