نوێنه‌ران ده‌نگيان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى رێوشوێنى مانگرتووان دا
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، نوێنه‌ران له بڕيارێكدا، هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌يان به ناڕه‌وا
K24 – به‌غدا:
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، نوێنه‌ران له بڕيارێكدا، هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌يان به ناڕه‌وا و پووچه‌ڵ له قه‌ڵه‌مدا كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا نوێنه‌رانى مانگرتوو گرتبوويانه به‌ر.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانگرتنيان راگه‌ياندبوو، ژماره‌يه‌ك بڕياريان ده‌ركردبوو و ده‌يانويست ده‌سته‌يه‌كى نوێ بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبژێرن.
له دواى په‌سندكردنى ژماره‌يه‌ك ناوى پاڵێوراوانى پۆسته وه‌زارييه‌كانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عه‌بادى، نوێنه‌ران له دانيشتنى خۆيان‌دا له هۆڵى ده‌ستوورى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به كۆى ده‌نگ هه‌موو رێوشوێنه‌كانى نوێنه‌ره مانگرتووه‌كانيان پووچه‌ڵكرده‌وه و به ناده‌ستوورى و ناياسايى وه‌سفيان كردن.