په‌يامنێرى كوردستان 24: كاروانێكى په‌نجا ئۆتۆمبێلى ميليشياى حه‌شد ده‌يانه‌وێت بێنه خورماتوو
گرووپه ميليشياييه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارى عێراقه‌وه روويان له خورماتوو كردووه
K24 – خورماتوو:
گرووپه ميليشياييه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارى عێراقه‌وه روويان له خورماتوو كردووه و ئه‌مشه‌و كاروانێكى ميليشياى حه‌شد ده‌يه‌وێت له ناوچه‌ى ئامرلييهوه بگاته خورماتوو.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ميليشياكانى حه‌شد له لايه‌ن پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه پێشڕهوييان وه‌ستێندرا، له ناوچه‌كانى ديكه‌وه ده‌يانه‌وێت چهكدارانيان ره‌وانه‌ى خورماتوو بكه‌ن بۆ هاوكاريكردنى ئه‌و گرووپانه‌ى له شارۆچكهكهدان.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارۆچكه‌ى خورماتوو رايگه‌ياند، له ناحيهى ئامرلييهوه كاروانێكى ميليشياكانى حه‌شد كه زياتر له په‌نجا ئۆتۆمبێلن روويان له خورماتوو كردووه و هێزى پێشمه‌رگه و گه‌نجانى خۆبه‌خش رێگرى له هاتنيان ده‌كه‌ن.
هاتنى ئه‌و ميليشيايانه له كاتێكدايه كه‌مێك پێش ئێستا حه‌شد ده‌ستيكرده‌وه بۆ بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كانى خورماتوو.
ئه‌مڕۆ به شێوه‌ى پچڕ پچڕ ميليشياكانى حه‌شد بۆردومانى گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كانى خورماتوويان كرد و چه‌كداره‌كانيان كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سايلۆى شارۆچكه‌كه داگيربكه‌ن و گه‌مارۆى باره‌گايه‌كى كۆمه‌ڵى ئيسلامييان دا و سه‌ره‌نجام ناچار كران پاشه‌كشێى بكه‌ن.
دواى شكستهێنانيان له داگيركردنى سايلۆى خورماتوو، ئه‌و چه‌كدارانه دهستيانكردووهتهوه به بۆردومانكردنى ناوچه كوردييه‌كان.