ئاشتن كارتەر: ئەمریكا بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار یارمەتی پێشمەرگە دەدات
لە میانەی پانێلەكە ئاشتن كارتەر ئاماژەی بەناردنی ھێزی زیاتر كرد بۆ سووریا و عێراق و ئەگەری زیادكردنی رێژەكەشی بە دوور نەزانی، تایبەت ئەگەر پێشكەوتنی زیاتر تۆمار نەكرێت.
K24 – ھەولێر:
وەزیری بەرگری ئەمریكا، ئاشتن كارتەر، لە پانێلی بەرگری وەزارەت، لە واشنتن، باسی لە پێویستی پێدانی زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بە ھێزەكانی پێشمەرگە كرد و دووبارە وەكو كاریگەرترین ھێزی شەڕكەری دژی داعش ناساندن.
ئاشتن كارتەر رایگەیاند: كە ھاریكاری پێشمەرگە گرنگییەكی زۆری لە شەڕی دژی داعش ھەیە و ئەمریكا لە ھەڵمەتەكەی دژی داعش لە عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت.
ھاوكات ئاشتن كارتەر، جەختی لە تەرخانكردنی بوودجەیەكی تایبەت بۆ ھاریكاریكردنی ھێزەكانی عێراق كردەوە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ.
ئەوە لە كاتێكدایە، كە ئیدارەی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا كاروباری وڵات لە كۆتای ساڵ رادەستدەكاتەوە، بەڵام دەیەوێت بوودجەیەكی باش تەرخان بكرێت بۆ وەزارەتی بەرگری لە ساڵی 2017.
لە میانەی پانێلەكە ئاشتن كارتەر ئاماژەی بەناردنی ھێزی زیاتر كرد بۆ سووریا و عێراق و ئەگەری زیادكردنی رێژەكەشی بە دوور نەزانی، تایبەت ئەگەر پێشكەوتنی زیاتر تۆمار نەكرێت.