خورماتوو.. جارێكی دیكه رێگریی له كوردستان24 كرا
رێگه نه‌درا كوردستان24 رووماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بكات
K24 - هه‌ولێر:
جارێكی دیكه رێگریی له تیمی راگه‌یاندنی كوردستان24 كرا، رووماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی رێكخراوی به‌در بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ شه‌و شه‌لال عه‌بدوول، قائیمقامی خورماتوو رایگه‌یاند، ئیداره‌كه‌ی شارۆچه‌كه رێگریی له كوردستان 24 نه‌كراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رێگه‌یان پێنه‌دراوه رووماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه بكه‌ن.