یادگار فایەق دەبێتە بەشێک لە تیمی کوردستان 24
K24-هەولێر:
رۆژنامەنووس و پێشکەشکار یادگار فایەق سەعید پەیوەندیی بە کوردستان 24 وە کرد و دەبێتە بەشێک لە تیمی دامەزراوەکە.
یادگار لەدایکبووی ساڵی 1983 یە و بڕوانامەی ماستەری هەیە لە بواری ئەدەبی ئینگلیزیی و هەروەها بڕوانامەی پەیمانگەی راوێژکاریی بواری میدیای هەیە لە پسپۆرێتی پێشکەشکاری تەلەڤزیۆن.
پێشتر لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن کاری کردووە و ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەیەک بووە لە کەناڵی NRT و جگە لە کاری رۆژنامەوانییش ، مامۆستایە لە زانكۆی سلێمانی.
لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان 24) گوتی: بۆیە كەناڵی كوردستان 24 - م هەڵبژارد چونكه دهمهوێ بەردەوام بم لە كاری رۆژنامهوانیی و، دوور لە تەشھیر و ناوزڕاندن، ھەواڵ و زانیاریی دروست بە خەڵكی كوردستان بگەیەنم. ھەستیش دەكەم وەك رۆژنامەوانێك دەتوانم له كوردستان 24 هوه پهیامهكهم بیگەیەنم".
ههروهها گوتیشی "لە دوای قسەكردن لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی كوردستان 24، ئەو بڕوایەم بۆ دروست بووە كه دەتوانم ئەوەی دەمەوێت لە بواری رۆژنامەوانیدا بیگەیەنم، چونکە دەزانم بوارم پێدەدرێت و ھاوكاریم دەكرێت".