بارزانى بۆ توركيا: دەبێت لەپێناو پێشكەوتندا كار بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری بكەين
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيكرد له وه‌زيرى په‌ره‌پێدانى توركيا و له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا رايگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيكرد له وه‌زيرى په‌ره‌پێدانى توركيا و له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان و توركيا له يه‌ك جوگرافياى هاوبه‌شدا ده‌ژين و دەبێ لەپێناو بووژانەوە و پێشكەوتندا كار بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاسایش بكەن.
به گوێره‌ى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانى جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردوهتەوە و ئەوەی خستووه‌تەڕوو كە هەردوولا دراوسێی یەكترین و لەیەك جیۆگرافیادا دەژیین و دەبێ لەپێناو بووژانەوە و پێشكەوتندا كار بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاساییش بكەن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا بیروڕايان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە بە گشتی و سووریا و شەڕی دژی تیرۆریستان بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ كردووه و جەختیش لەسەر راوێژ و پەیوەندیی بەردەوام لەمەڕ دواپێشهاتەكان كراوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ريشدا، وه‌زيرى په‌ره‌پێدانى توركيا، جەودەت یەڵماز سڵاوی سەرۆك كۆمار و سەرۆکوەزیرانی توركیای بە سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان گەیاندووه.
هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هەرێمی كوردستان ئەوەی راگەیاندووه، پێیان باشە پێکەوە میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بووژاندنەوەی ئابووری دابنێن.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، توركیا پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاساییشی هەرێم دەکات و ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی هەرێم یەکسانە بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی تورکیا و ئامانجی تورکیا ئەوەیە پەیوەندییەكانی لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەرە پێ بدات.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، لە کاتێکدا بەهۆی شەڕی داعش، هاتنی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەناخواز، دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ئابووری و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە، هەرێم کەوتبووە قەیرانێکی زۆر گەورە بەڵام زۆر بە باشی ئیدارەی ئەو قەیرانە کراوە و دڵنیام هەر حکوومەتێکی تر بوایە تووشی کێشەی گەورە دەبوو بەڵام هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی خۆی لەبەردەم تەحەدییەکان راگرتووە.