مه‌سروور بارزانی: داوای پلانی رزگاركردنی (مووسڵ) مان كردووه
"هێشتا سوپای عێراق پلانی نییه" یاخود "پلانه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداری پێناكه‌ن"
K24 – هه‌ولێر
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت داوای پلانی گرتنه‌وه‌ی (رزگاركردنی) مووسڵ كردووه، به‌ڵام سوپای عێراقیی هێشتا پلانی نییه یاخود پلانه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداری پێناكه‌ن.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکیی مەسروور بارزانی گوتی: "سوپای عێراق له بارودۆخێكی وانییه بتوانێت ئه‌و كاره به ته‌نیا بكات(مووسڵ رزگار بكات)".
بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: ده‌بێت خێرا ناوچه‌ی مه‌خموور له‌لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه پاكبكرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشینتن پۆست نووسیویه‌تی: مه‌سروور بارزانی نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی رزگاركردنی مووسڵ له هه‌ردوو به‌ره‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه: "داوای پلانی گرتنه‌وه‌ی (رزگارکردنی) مووسڵ كردووه"، به‌ڵام یان "هێشتا سوپای عێراق پلانی نییه، یان پلانه‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداری پێناكه‌ن".