پێشمه‌رگه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شیر نزیكبووه‌ته‌وه
له ئێستادا شه‌ڕ ته‌نها له چه‌ند كۆڵانێكدا ماوه
K24 - كه‌ركووك:
په‌یامنێری كوردستان 24، له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك پێی رایگه‌یاندین، له ئێستادا پێشمه‌رگه گه‌یشتووه‌ته ناو گوندی به‌شیر و له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی گونده‌كه نزیك كه‌وتووه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، هێزی پێشمه‌رگه چووه‌ته ناو گوندی به‌شیر و ئێستاش شه‌ڕ له چه‌ند كۆڵانێكی گونده‌كه ماوه.
گوندی بەشیر بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای كەركووك، لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی گوندی بەشیری لە باشووری كەركووك دەستپێكردووە، بە گوتەی فەرماندەكانی پێشمەرگە تا ئێستا پڕۆسەكە بە باشی بەڕێوەدەچێت و پێشمەرگە له كۆنتڕڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی گونده‌كه نزیك بووه‌ته‌وه.