له‌رێگه‌ى شێوازى گرتنى مۆبايله‌كه‌ته‌وه بزانه چ جۆره كه‌سێكيت
تۆ له‌كام شێوازه‌يت؟
K24- هه‌ولێر
له‌نوێترين توێژينه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه شێوازى گرتنى مۆبايله‌كه‌ت په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆى هه‌يه له‌سه‌ر كه‌سايه‌تيت، روونتره بڵێن جۆرى كه‌سايه‌تت ديارى ده‌كات كه چ جۆره كه‌سێكى هه‌روه‌كو له‌م وێنه‌ى سه‌ره‌وه‌دا، به‌پێى جۆرى پيته‌كانى ئينگليزى روونكراوه‌ته‌وه:-
پيتى A: ئه‌م كه‌سانه‌ى به‌م شێوازه مۆبايله‌كه‌يان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن، ده‌ريده‌خات، كه كه‌سايه‌تييه‌كى زيره‌كن و به‌پرۆشن بۆ فێربوون، بۆيه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆيان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ فێربوون، هه‌روه‌ها ده‌توانن زوو سه‌رنجى هاورێكانى به‌لاى خۆيان‌دا راكێش بكه‌ن و هه‌ست و سۆزيشيان ده‌شارنه‌وه له‌كه‌سى به‌رامبه‌ر و كێشه وگرفته‌كانى خۆشيان بۆ كه‌سى به‌رامبه‌ر ئاشكرا ناكه‌ن.
پيتى B: كه‌سايه‌تى ئه‌م شێوازه، كه‌سانێكى داهێنه‌رن بيرۆكه و خه‌ياڵيان فراوانه و راستگۆيانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و شتى شاراوه‌يان نييه و كاره‌كانيش له‌كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌بێ دواكه‌وتن.
پيتى C: ئه‌وانه‌ى به‌م جۆره مۆبايله‌كه‌يان ده‌گرن به‌ده‌ستيانه‌وه، كه‌سايه‌تييه‌كى به‌هره‌مه‌ندن، زۆر حه‌زيان لێيه هه‌رچى له ده‌وروبه‌ريان رووده‌دات بيزانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سايه‌تييه‌كى جێگيريان هه‌يه، به‌ڵام تواناى بڕياردانيان لاوازه و خێراش بڕيار ده‌ده‌ن.
پيتى D: كه‌سايه‌تى ئه‌م شێوازه‌ش كه‌سانى هونه‌رين، روانينێكى تايبه‌تيان هه‌يه بۆ شته‌كانى ده‌وروبه‌ريان، رووبه‌ڕووى هه‌موو سه‌ختييه‌كانى ژيان ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ بده‌نه ماندوبوون، هه‌رده‌م راوێژ به‌كه‌سانى ده‌وروبه‌ريان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕياريشياندا له‌سه‌ر شتێك به ئاسانى پاشگه‌ز نابنه‌وه لێى.