کۆمەڵی ئیسلامیی لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا داوایەک ئاراستەی حکوومەت دەکات
پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی كرێكاران دەکات
K24-هەولێر
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە بوونەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە کە لە رێکەوتی یەکی مانگی پێنجی هەموو ساڵێک لە جیهان یادی دەکرێتەوە رایگەیاند له‌م بوونه‌دا داوا ده‌كه‌ین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستییانه بیر له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ كرێكاران و بێكارانی ناوخۆ بكه‌نه‌وه.
کۆمەڵی ئیسلامیی لە راگەیەندراوەکەیدا پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی كرێكاران دەکات و دەشڵێ: "ئه‌گه‌ر خێرا تەماشای ئاماری بواری كار بكه‌ین، ساڵانه به ده‌یان كرێكار بەهۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی كاره‌وه ده‌بنه قوربانیی و به‌هۆی نه‌بوونی بیمه‌ی كاریشه‌وه كرێكاری كوژراو یا كه‌مئه‌ندام كه‌س لای لێناكاته‌وه".
کۆمەڵی ئیسلامیی باس لەوەش دەکات: "ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی روونی نییه بۆ كار و كرێكار، په‌رله‌مانی کوردستانیش یاسای کاری هەموار نه‌کردووه ، حكوومه‌تی هه‌رێم له گرێبه‌سته‌كانیدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان هیچ حسابێكی بۆ هێزی مرۆیی نه‌کردووه و بگره هه‌ندێ له‌و كۆمپانیانه كرێكار له وڵاتانی خۆیانه‌وه ده‌هێننه كوردستان و به هه‌زاران كرێكاری ناوخۆییش بێكارن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه زۆربه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پڕۆژه‌كانیان راوه‌ستاون، ئه‌مه جگه له هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌رێم و خنكانی بازاڕی كار له زۆریی بێكاریی و كه‌می پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان" .
کۆمەڵی ئیسلامیی ئاماژەش دەکات: "له‌م بوونه‌دا داوا ده‌كه‌ین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستییانه بیر له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ كرێكاران و بێكارانی ناوخۆ بكه‌نه‌وه، ئه‌م بوونه‌یه بكه‌نه خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ ژیانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و بیناكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی كوردستان، چونكه به‌بێ بوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه مه‌حاڵه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پرشنگدار هه‌نگاو بنێین".
ئا: ئا ، ف