پارتی تاوتوێی دوایین پێشھاتە سیاسییەكان دەكات
"بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكات"
K24 - ھەولێر
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی لە كۆبوونەوەدایە.
بە گوێرەی زانیارییەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەكەدا تاوتوێی دوایین پێشھاتەكانی رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكەن.
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كاتێكدایە كە رەوشی سیاسی عێراق بە دۆخێكی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، رۆژی 30 نیسان خۆپێشاندەرانی بەغدا ھەڵیان كوتایەسەر پەرلەمانی عێراق و جگە لە پەكخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان ئیھانە و سوكایەتیان بە ئەندامانی پەرلەمان كرد كە ژمارەكیان كورد بوون دوای ھەوڵێكی زۆر توانیان لە دەست خۆپێشاندەران رزگاربن.
لە لایەكی لە ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكە ھەوڵەكان خراونەتەگەر بۆ لێك نزیكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی رێككەوتن لەسەر كێشەناوخۆییەكان و رێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد لە باشووری كوردستان بۆ ئەوەی بەھێزبن لە بەرامبەر نەیارانی كورد لە ناوچەكە خاوەن گوتارێكی یەكگرتووبن.