ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی داهاتووی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا گوتی: "به ڕاشكاوانه به لایه‌نى عیراقیمان گوتووه كورد هه‌ستى نه‌كردووه هاوبه‌شى ده‌سه‌ڵاته له عیراق ".
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی: "به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا پێزانینیان بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ڕێكخستنه‌وه‌ى خه‌رجییه گشتییه‌كان و پرۆژه‌كانى چاكسازى له كه‌رتى داراییى گشتى و بره‌ودان به شه‌فافیه‌تدا هه‌بوو، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ڕۆڵیان هه‌بوو له بڕواهێنان به حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌سپێشخه‌ریى هاوكاریكردنى دارایى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها رابه‌ر سدیق، وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت، باسی له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌ران گوتی: "دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار له 17 ڕۆژدا بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: " دابه‌شكردنى مووچه بۆ مانگى نیسانیش به هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر به‌پێى ڕێژه‌ى داهات و ڕێژه‌ى مووچه، دابه‌شى سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و دابه‌شكردنى مووچه به‌پێى ئه‌و داهاته‌یه كه ده‌گاته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و شه‌فافییه‌ت روونیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه و چوار كۆمپانیای ناسراو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وردبینی له بواری نه‌وتی و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی پرسی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند نه‌بوونه تاووتوێكراو بڕیاردرا، ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆی زیاتری له باره‌وه بكرێت
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/5/2016 به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئازادكردنى گوندى به‌شیر له كه‌ركووك و پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆرستانى داعش، سوپاس و ده‌ستخۆشى سه‌ركه‌وتنه‌كانى شه‌وى ڕابردووى له پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست.
ئینجا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر دۆخى عیراق و ڕووداوه‌كانى به‌غدا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دۆخى سیاسیى عیراق ئاڵۆزه و پێناچێت وا به ئاسانى ئارام ببێته‌وه، له‌وانه‌شه گۆڕانكاریى گه‌وره‌تر به‌خۆیه‌وه ببینێت. یه‌كگرتوویى و هاوهه‌ڵوێستیى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیشى له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عیراق له دوایین ڕووداوه‌كانى به‌غدادا، به مایه‌ى خۆشحاڵى و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها باسى له دوایین سه‌ردانى شاندى حكوومه‌ت بۆ به‌غدا و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى عیراق كرد. دووپاتیشى كرده‌وه كه ڕاشكاوانه به لایه‌نى عیراقییان گوتووه كورد هه‌ستى نه‌كردووه هاوبه‌شى ده‌سه‌ڵاته له عیراق. له دیداریشیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێز جۆن كیرى جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له پشتگیرى و هاوكاریكردنى سه‌ربازى و دارایى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاشان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى بانكى نێوده‌وڵه‌تیش، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تیان بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانى دارایى و چاكسازییه‌كان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌وانیش ئاماده‌ییى خۆیان بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا پێزانینیان بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ڕێكخستنه‌وه‌ى خه‌رجییه گشتییه‌كان و پرۆژه‌كانى چاكسازى له كه‌رتى داراییى گشتى و بره‌ودان به شه‌فافیه‌تدا هه‌بوو، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ڕۆڵیان هه‌بوو له بڕواهێنان به حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌سپێشخه‌ریى هاوكاریكردنى دارایى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش پێشمه‌رگه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیى ئه‌م سه‌ردانانه و سه‌ردانى وڵاتانى دیكه‌ش بۆ ڕوونكردنه‌وه و گه‌یاندنى ڕاستیى دۆخه‌كه و داواكردنى پشتگیرى و هاوكارى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتى: ئه‌وان ئاگایان له دۆخى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام وردهكاریى زیاترمان خسته ڕوو و دڵنیا بوونه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى بۆ ده‌ربازكردنى قه‌یرانى دارایى و چاكسازى جددیه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى ده‌ستخۆشى و خۆشحاڵییان بوو.
ئینجا به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت باسى له خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه كرد و ڕایگه‌یاند دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار له 17 ڕۆژدا بووه. ڕوونیشى كرده‌وه كه دابه‌شكردنى مووچه بۆ مانگى نیسانیش به هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر به‌پێى ڕێژه‌ى داهات و ڕێژه‌ى مووچه، دابه‌شى سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه دابه‌شكردنى مووچه به‌پێى ئه‌و داهاته‌یه كه ده‌گاته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پابه‌ندبوونى وه‌زاره‌تیشى دووپات كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات مانگانه مووچه له كاتێكى دیاریكراودا دابه‌ش بكات.
له‌باره‌ى ئه‌و ههنگاوانهشهوه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى زیاترى شه‌فافیه‌ت له داهاتى نه‌وت و خه‌رجییه‌كانى ده‌نێت، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند حكوومه‌ت له دوا قۆناغه‌كانى ده‌ستنیشانكردنى لایه‌نێكى سێیه‌مى سه‌ربه‌خۆى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ وردبینكردنى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان، به به‌شداریپێكردنى چوار كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه ناسراوه‌كه‌ى بوارى وردبینى نه‌وت و گاز له جیهان و به پشتیوانى و هاوكاریى دیوانى چاودێریى دارایى له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گه‌وره‌یه بۆ بره‌ودان به شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كانى داهاتى نه‌وت و له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى به چاوێكى ئه‌رێنى سه‌یرى ده‌كرێت.
ئینجا به‌ڕێز سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى بڕیاره‌كانى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى به‌مه‌به‌ستى ئاگاداریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیارانه و خستنه‌ڕووى به‌ره‌وپێشچوون و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنیان، پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان كرد. دووپاتیشى كرده‌وه كه گرنگیى بڕیاره‌كان، له جێبهجێكردنیاندایه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ته‌كان ڕاسپێردران تا گرفته‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان، لابه‌رن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكى دیكه تاوتوێ كران، وه‌ك خستنه‌ڕووى پرۆژه‌ى زیادكردنى داهاتى گشتیى چه‌ند وه‌زاره‌تێك و فڕۆكه‌خانه‌كان، پابه‌ندبوونى هه‌موو وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى دیكه به ناردنى زانیاریى دروست سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى له بودجه‌ى گشتى سوودمه‌ندن به وه‌رگرتنى هه‌ر جۆره مووچه و هاوكارى و به‌خشینێك بۆ تۆماركردنیان به سیسته‌مێكى ئهلهكترۆنیى ناوه‌ندى. ئه‌نجومه‌ن هه‌روه‌ها بڕیار دا پێدانى مۆڵه‌تى بێموچه پزیشكانى ڤێتێرنه‌ریش بگرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى له بابه‌تى به‌جینۆسایدناساندنى كه‌یسى كوردانى ئێزدى و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینه‌كانى دیكه‌دا نراون، به مایه‌ى ده‌ستخۆشى و خۆشحاڵى له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵدان و كاركردن بۆ سه‌رخستنى ئه‌و كه‌یسه و ناساندنى وه‌ك جینۆساید له جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌مه هه‌رچى پێویست بێت درێغى ناكات، له كاتێكى نزیكیشدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ساز ده‌كرێت، بۆ تاوتوێكردنى بژارده‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو بهجینۆسایدناسانى تاوانه‌كانى تیرۆرستانى داعش و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى ئه‌م تاوانانه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌ربڕى كه چ له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌كانیان، یان ناوه‌نده‌كانى دیكه‌ى بڕیاره‌وه، پشتیوانی‌یان له بهجینۆسایدناسانى تاوانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ى ده‌ستكردنه‌وه به دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كه سوودمه‌ند نه‌بوون تاوتوێ كرا و بڕیار درا كه ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆى زیاترى له‌سه‌ر بكرێت. له كۆتاییدا به‌ڕێز وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌وه‌كاله‌ت، پرێزنتهیشنێكى ده‌رباره‌ى خزمه‌تگوزاریى ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت له هه‌رێمى كوردستان و پلان و هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ باشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌ش كرد.