مه‌سرور بارزانى دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە دەکات

لە باری سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلسقۆف، باشیك، ناوەران و گوێڕ. دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە كرد.

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە باری سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلسقۆف، باشیك، ناوەران و گوێڕ. دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە كرد. راشیگەیاند، پێشمەرگە باشترین هیوای جیهانە بۆ تێکشکاندنی داعش.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو پێشمەرگه‌ و سەربازە ئەمریکیە كرد، کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی کوردستان کردە قوربانی.

مەسرور بارزانی، دەشڵێت: داوا لە هێزی هاوپەیمانان دەکەم هێزی پێشمەرگە پڕ چەکبکەن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات داعش لەناو ببەین.