سهرۆكى ههرێمى كوردستان پيرۆزبايى له پێشمهرگه دهكات
مهسعود بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان به بۆنهى رزگاركردنى تلسقۆف و سهرۆكهوتنى هێزى پێشمهرگهوه پهيامێكى پيرۆزبايى ئاراستهى هێزى پێشمهرگه كرد.
K24 – ههولێر:
مهسعود بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان به بۆنهى رزگاركردنى تلسقۆف و سهرۆكهوتنى هێزى پێشمهرگهوه پهيامێكى پيرۆزبايى ئاراستهى هێزى پێشمهرگه كرد.
له پهيامهكهيدا بارزانى سووپاس و پێزانينى خۆى بۆ هاوكارى هێزهكانى هاوپهيمانێتى نێودهوڵهتى دژى داعش دهربڕيوه و رايگهياندووه، لەم داستانەدا پێشمەرگە ئازایانە بە خوێنی خۆی بەرگری لە خاكی كوردستان كرد و هێرشە بەرفراوانەكەی تیرۆریستان لە گشت بەرەكاندا زۆر بە توندی تێكشكێندرا و دوژمن تووشی شكستێكی گەورە بوو و زیانێكی گەورەی پێ كەوت.
دهقى پهيامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سوپاس بۆ خودای گەورە ڕۆژی سێشەممە 3ـی 5ـی 2016 هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرانبەر پەلاماری بەرفراوانی هێزی دڕندەی تیرۆریستانی داعش لە سەرجەم هێڵەكانی شەڕ لە بەرەی باكووری موسڵ داستانێكی كەموێنەی لە بەرخودان و قارەمانێتی تۆمار كرد.
لەم داستانەدا پێشمەرگە ئازایانە بە خوێنی خۆی بەرگری لە خاكی كوردستان كرد و هێرشە بەرفراوانەكەی تیرۆریستان لە گشت بەرەكاندا زۆر بە توندی تێكشكێندرا و دوژمن تووشی شكستێكی گەورە بوو و زیانێكی گەورەی پێ كەوت.
دەستخۆشیی ئەو سەركەوتنە مەزنە لە هەموو ئەو هێزە قارەمان و دلێرانەی پێشمەرگە دەكەم كە بەشداری ئەو داستانە بوونە. پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە لە گەلی كوردستان دەكەم و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە دەكەم كە لە شەڕەكانی ئەمڕۆدا گیانی پاكی خۆیان فیدای نیشتیمانەكەیان كردووە و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم. بە پێویستی دەزانم سوپاسی پشتیوانیی ئاسمانیی هێزی هاوپەیمان بكەم كە لە شەڕەكاندا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون.
لە سایەی خودای مەزن و خۆڕاگریی گەلەكەمان و قارەمانێتی پێشمەرگە، كوردستان بەسەر هەموو دەستدرێژی و پیلانگێڕییەكدا سەردەكەوێت و شكست و سەرشۆڕیش بۆ تیرۆریست و ناحەزان دەمێنێتەوە.
بژی كوردستان، بژی پێشمەرگە
نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
3ـی 5ـی 2016