زێرهڤانیى شکست بە هێرشێكى داعش دەهێنێ
"بە دەیان چەکداری داعشمان کوشت"
K24-هەولێر
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێرهڤانیى کوردستان رایگەیاند به‌يانى ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێرهڤانیى له دوو شوێنى جياواز له لايه‌ن تيرۆريستانهوه بۆردوومان كرا و خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانمان هيچ زيانێكيان بەر نهكوتووه و به‌هۆى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان, "چه‌ندين خۆكوژ و تيرۆريست كوژراون".
فه‌رمانده‌يى پێشمەرگەی زێرەڤانیی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: "کاتژمێر 5:40 خوله‌كى دهمهوبهيانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تيرۆريستانى داعش به چه‌كى قورس هێزه‌كانى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێرهڤانيان له هه‌ردوو گوندى كه‌سكێ و شندۆخا بۆردوومان كرد و دواتريش تيرۆريستان به چه‌ندين خۆكوژه‌وه هێرشيان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و له لايه‌ن قاره‌مانانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێرهڤانیى و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان وه‌ڵامێكى توند درانه‌وه و زيانێكى زۆر له تيرۆريستانى داعش درا".
فه‌رمانده‌يى پێشمەرگەی زێرەڤانیی دەشڵێ: "به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون, خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێرهڤانیى هيچ زيانێكيان به‌رنه‌كه‌وتووه و له به‌رامبه‌ريشدا به‌هۆى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگیى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان زياتر له 30 چه‌كدارى تيرۆريستى داعش كوژراون".
ئەمە لە کاتێکدایە چەکدارانی داعش دوێنێ لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سەخترینی هێرشەکانیش لە میحوەری شارۆچکەی تەلەسقوف بوو لە باکووری شاری مووسڵ، بەڵام لە کۆتاییدا پێشمەرگە تەلەسقوفی کۆنتڕۆڵ کردەوە و بەپێی راگەیەندراوی سەربازیی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە داعش نەتوانیوە لە هیچ سەنگەرێکی سەڕ پێشڕەویی بکات و داعش "زیاتر لە 100 کوژراویشی" هەبووە.
ئا: ئا ، ف