زانيارى زياتر له‌ باره‌ى ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مريكاييه‌ى له‌ ته‌لسقۆف گيانى له‌ده‌ستدا

ئەو سەربازە ئەمریکییەی دوێنێ لە شەڕی تەلسقۆف گیانی لەدەستدا، سەر بە ھێزی نەیڤی سیڵ بووە، کە یه‌كه‌ی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەته‌.

K24 – هه‌ولێر:

ئەو سەربازە ئەمریکییەی دوێنێ لە شەڕی تەلسقۆف گیانی لەدەستدا، سەر بە ھێزی نەیڤی سیڵ بووە، کە یه‌كه‌ی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەته‌.

بەگوێرەی زانیاریی میدیا ئەمریکییه‌كان، ئەو سەربازە ناوی "چارلی کیتین"ـەو، وەک راوێژکاری سەربازی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بووە لە نزیک ته‌لسقۆف.

ھەروەھا میدیا ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یانداوه‌، ئه‌مه‌ سێیەمین سه‌ربازی ئەمریکییه‌ لە شەڕی داعشدا بکوژرێت.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووه‌، لەکاتی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر تەلسقۆف، ژمارەیەک راوێژکار و تیمی چاودێری سەربازی ئەمریکی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بوون، بەڵام ئەمریکییه‌كان بەھیچ شێوەیەک بەشداریان لە شەڕەکاندا نه‌كردووه‌.

دوێنێ، چەکدارانی رێكخراوی داعش ھێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر میحوەری تەلسقۆف كرد و ھێزی پێشمەرگەش بە توندی وڵامیدانەوەو بە سەدان چەکداری لێ کوشتن.