ستیڤ وارن: شه‌ڕی تلسقۆف یه‌كێك بوو له شه‌ڕه گه‌وره‌كان
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاماژه به‌وه ده‌كات شه‌ڕی ته‌لسقۆف، یه‌كێك بووه له شه‌ڕه گه‌وره‌كان و زیاتر له 125 چه‌كداری داعش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.
ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی رێكخراوی داعش له په‌لاماره‌كانی دوێنێ، داگیركردنی ته‌لسقۆف بووه.
وارن گوتی: "له شه‌ڕی تهلسقۆفدا زیاتر له 125 چه‌كداری داعش كوژران و یه‌كێك بووه له شه‌ڕه گه‌وره‌كان".
دوێنی 3ی ئایار/ مایۆی 2016، چه‌كدارانی داعش، له پێنج میحوه‌ره‌وه په‌لاماری سهنگرهكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانییان دا و پهلامارهكانییان له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان تێكشكێندرا.
مه‌نسوور بارزانی، فه‌رمانده‌ی له‌شكری گوڵان و تایبه‌ت، له لێدوانێكدا له تلسقۆفه‌وه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، زیاتر له 125 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژران.
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، زیانه‌كانی داعش بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، تێیدا زیاتر له 100 چه‌كداری داعش و 42 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و زریپۆش و مینڕێژكراویش ته‌قێندراونه‌ته‌وه.