حهشدى شهعبى ماڵێكى كورد دهسووتێنن و قائيمقامى خورماتووش ههواڵهكه به ههڵبهستراو دهزانێت
ئەو ئێمەی بەوە تۆمەتبار کرد کە گوایە خۆمان ئەو قسانە ھەڵدەبەستین و ئەوەی لەسەر پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی بڵاودەکرێتەوە ناڕاستن.
K24 – ههولێر:
دوای رێکكەوتنەکەی نێوان لایەنی کوردی و حەشدی شەعبی لە خوورماتوو، بڕیاردرا بارودۆخی قەزاکە ئارامبکرێتەوە و ئاگربەست لە نێوان ھەردوولادا رابگەیەنرێت و ھێزی ھاوبەش بۆ پاراستنی سەرووماڵی ھاوڵاتییان پێکبھێنرێت, ھەر لایەنێکیش پابەندی رێکكەوتنەکە نەبێت، بەتووندی سزا بدرێت, بەڵام حەشدی شەعبی لە دوای رێکكەوتنەکەوە چەند پێشێلکارییەکییان كردووە و ماڵی ھاوڵاتییانی کوردییان سووتاندووە, ھەرچەندە قایمقامی خوورماتوو دەڵێت حەشدی شەعبی پێشێلکاری نەكردووە, بەڵام کوردستان 24 چووە ئەوماڵەی کە دوای رێكکەوتنەکە سووتێنراوە و وتەی لەخاوەن ماڵەکە وەرگرت.
دوای ئیمزاکردنی رێكکەوتنی ژمارە 5ی نێوان حەشدی شەعبی و لایەنی کوردی کە بە پێی خاڵەکانی نێو رێکەوتنەکە بێت, پێویستە ئاگربەست رابگەیەنرێت و دۆخەکە ئارام بکرێتەوە و ھەر لایەنێکیش پێشێلکاری ئەنجامدا و دەستپێشخەربوو دەبێت سزا بدرێت.
لە دوای رێکەوتنەکەوە خەڵکی خوورماتوو رەشبینی خۆیان نیشاندا لەوەی کە حەشدی شەعبی پابەند بێت بەو رێكکەتنەوە, دوای چەند رۆژێک قسەی ھاووڵاتییان ھاتە دی و لە چەند شوێنێک حەشدی شەعبی پێشێلکاری ئەنجامدا و ماڵی ھاوڵاتییانی کوردیان سووتاند.
کوردستان 24 بۆ ئەوە مەبەستە چووە لای قایمقامی خوورماتوو, بەڵام ئەو ئێمەی بەوە تۆمەتبار کرد کە گوایە خۆمان ئەو قسانە ھەڵدەبەستین و ئەوەی لەسەر پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی بڵاودەکرێتەوە ناڕاستن.
بۆ پشتڕستکردنەوەی ھەواڵی ئەنجامدانی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی کوردستان 24 چووە ئەو ماڵەی کە دوای رێکەوتنەکە حەشدی شەعبی سووتاندوویەتی و وتەی لە خاوەن ماڵەکە وەرگرت.