محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود باسی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و گۆڕان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان ٢٤ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کە لە کاتی گەرانەوەدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بوو  دەڵێت: "نەوشیروان موستەفا  دەیەوێت پەیوەندییەکانی بزوتنەوەکەی لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاسایی بکاتەوە"

سكرتێری حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و دەشڵێت : "ئاگاداری وردەکاری پلانەکەی نەوشیروان مستەفا  نیم و ‌ ئومێدەوارین  به‌ هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشه‌یه‌ بكه‌ین".

په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای  ھەندێك ڕووداوی چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی،  لاوازبووە‌ و له‌ ئێستاشدا، پرسی واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، باسی گه‌رمی رۆژه‌.