ئێران رۆڵی هەرێم لە جەنگی دژی تیرۆریستاندا بەرز دەنرخێنێت
K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە حەسەنی دانایی فەڕ ، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و مورتەزا عەبادی کونسولی گشتیی ئێران لە هەولێر و شاندنی یاوەری کرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لە سەربارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە کرا و بە تایبەتییش باسی دوایین جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش و گۆڕانكاریە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق كرا. ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئێران دوا سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە جەنگی دژی تیرۆریستان بەرز نرخاند و ئومێدەوار بوو كە بە هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە زووترین كات کۆتایی بە هەرەشەی تیرۆریستان لە عێراق و سوریا بهێنرێت.
لە بارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا بە شاندی میوانی وتوە : دەبێت واقیعبینانە مامەڵە لە گەڵ بارودۆخی ناوخۆی عێراق بکرێت و لە چارەسەركردنی کیشەکاندا ڕەچاوی هۆکارە مێژووییەکان بكرێت ، مەسروور بارزانی وتوشیەتی : ناکرێت جەخت لەو ڕێکارانە بکرێتەوە کە هەمان ئەم ئەنجامانەی ئێستای لێدرووست دەبێت .