به هه‌ڵه ده‌بێته ملیۆنێر
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كچێكی مالیزی، ملیۆنێك دۆلار له جانتای ده‌ستی و چاویلكه و چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه، كه براندی جیهانین خه‌رج ده‌كات، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئوسترالیا له فڕۆكه‌خانه‌ی سیدنی ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌و كچه مالیزییه ناوی كریستین یاخین لیی-ه‌و ته‌مه‌نی 21 ساڵانه، به هۆی پرۆسه‌ی حه‌واڵه‌كردنی دراو له بانك، به هه‌ڵه بڕی 4.6 ملیۆن دۆلار ده‌چێته ناو حیسابی ئه‌و كچه و به هه‌ڵه‌یه‌كی بانكی ده‌بێته ملیۆنێر.
ئه‌و كچه 21 ساڵانه، قوتابی به‌شی ئه‌ندازیاری كيمياوييه و له ئێستادا كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌و كچه له دادگایه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌و كچه به هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك بووه‌ته ملیۆنێر كه هی خۆی نه‌بووه، به‌ڵام هیچ راپۆرتێكی له باره‌ی زیادبوونی پاره‌كانی له بانك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ده‌زگا پۆلیسییه‌كان نه‌كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)