دهنگى ئهمريكا: ئيدارهى ئۆباما لهو بڕوايهدايه عێراق پێویستی بە حکومەتێکی مەرکەزیی بەھێز ھەیە
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، کۆشکی سپی داوای لە ھەموو سەرکردە و لایەنە سیاسیییەکانی عێراق کردووە خێرا لەسەر گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی سەرۆکی حكومهتى عێراق حەیدەر عەبادی رێكبكەون
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، کۆشکی سپی داوای لە ھەموو سەرکردە و لایەنە سیاسیییەکانی عێراق کردووە خێرا لەسەر گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی سەرۆکی حكومهتى عێراق حەیدەر عەبادی رێكبكەون و ناکۆکیەكان چارەسەر بكرێن بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر شەڕی دژی داعش نەبێت، کە بەلای ئەمریکاوە ئەوە کاری لەپێشینەی بەغدایە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە ئیدارەی ئۆباما لەوبڕوایەدایە کە عێراق پێویستی بە حکومەتێکی مەرکەزیی بەھێز ھەیە، ھەتا بتوانێت ھەڕەشەی داعش لەناوبەرێت.
لەراپۆرتەکەدا ئەوەش ھاتووە کە ئۆباما لەو ناكۆكی و گرژیانە نیگەرانە كە گۆڕانکارییەکانی عەبادی دروستی کردوون و پێویستیشە بەزووترین کات ئەو ناکۆکییانە چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی ھەموو لایەک بیر لەرووبەڕووبوونەوەی داعش بکەنەوە، نەک شتی دیکە.