فڕۆكه‌كانى توركيا بۆردومانى ژماره‌يه‌ك ئامانجيان له سنوورى سيده‌كان كرد
به‌ڕێوبه‌رى شاره‌دێى سيده‌كان، تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ژماره‌يه‌ك ناوچهيان له سنوورى شاره‌دێى سيده‌كان بۆردومانكرد.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى شاره‌دێى سيده‌كان، تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ژماره‌يه‌ك ناوچهيان له سنوورى شاره‌دێى سيده‌كان بۆردومانكرد.
ئه‌و به‌رپرسه گوتيشى: فڕۆكه‌كان ژماره‌يه‌ك بنكه و باره‌گاى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)يان بۆردومانكردووه.
سه‌باره‌ت به ناوچه بۆردومانكراوه‌كان، روونيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له گونده‌كانى بێركم، گه‌رووى كه‌وه‌رته، گه‌لى شێخ زادان، كايه رشك و چياى خواكورك.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانى و ماڵييه‌كان تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نيين.
له لايه‌ن خۆيه‌وه پارتى كرێكارانى كوردستان هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى بۆردومانه‌كانى ئه‌مشه‌وى فڕۆكه‌كانى توركيا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.