نووسراوێكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين به پۆسته‌ى هه‌ولێردا دواى 73 رۆژ گه‌يشته كوردستان 24
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆسته‌ى هه‌ولێر، نووسينگه‌ى پۆسته‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دين، دواى 73 رۆژ نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دينى گه‌يانده ئۆفيسى سه‌ره‌كى كوردستان 24.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆسته‌ى هه‌ولێر، نووسينگه‌ى پۆسته‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دين، دواى 73 رۆژ نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دينى گه‌يانده ئۆفيسى سه‌ره‌كى كوردستان 24.
رۆژى 22ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دين، به واژووى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ، نووسراوێكى به ژماره 5/2048 له رێگه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆسته‌ى هه‌ولێره‌وه ئاراسته‌ى كوردستان 24 كردووه، له ژێر ناوى داوه‌تنامه‌دا و تێيدا بانگهێشتى تيمى ميديايى كوردستان 24ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى رووماڵى چالاكى وه‌رزشى (وه‌رزش بۆ هه‌مووان)، كه خۆى له ئه‌نجامدانى ماراسۆنێك ده‌بينييه‌وه بكات.
ماراسۆنه‌كه رۆژى پێنجشه‌ممه 3ى ئازار/ مارسى 2016 له كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌يانى له سه‌ر رێگاى كه‌ركووك ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ دواى 73 رۆژ له مێژووى ده‌رچوونييه‌وه گه‌يشته كوردستان 24.
ئه‌و نووسراوه‌ى گه‌يشتووه، مۆرى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆسته‌ى هه‌ولێر، نووسينگه‌ى پۆسته‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دينى له‌سه‌ره به رێككه‌وتى 24ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016.
ئه‌مه له كاتێكدايه، دوورى نێوان سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دين و ئۆفيسى سه‌ره‌كى كوردستان 24 له چه‌ند كيلۆمه‌ترێك تێپه‌ڕ ناكات.
.jpg)
