وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا گه‌يشته هه‌ولێر
وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا رۆبێرتا پينۆتى به ياوه‌رى ژماره‌يه‌ك له راوێژكارى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا رۆبێرتا پينۆتى به ياوه‌رى ژماره‌يه‌ك له راوێژكارى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ريه‌ك له كه‌ريم شنگالى و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پێشوازى شاندهكهدان.
ئه‌مڕۆ وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و وه‌زيرى به‌رگرى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى عێراق كۆبوويه‌وه.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له مانه‌وه‌ى له به‌غدا، وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا رووى له هه‌رێمى كوردستان كرد و بڕياره دوو رۆژ بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24، له ماوه‌ى مانهوهيدا له شارى هه‌ولێر، وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى كۆده‌بێته‌وه.
ئيتاڵيا يه‌كێكه له وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و نزيكه‌ى 1500 راوێژكارى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته له عێراقدان.