له هه‌ولێر زياتر له 60 كه‌س به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگيركران
له هه‌ولێر دوو باندی گه‌وره‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران.
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ولێر دوو باندی گه‌وره‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له تاوانى بازرگانيكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردنی 62 تۆمه‌تباری راگه‌یاند، كه ژن و كه‌سانی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بیان تێدایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه كۆپیه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێت: له هه‌ردوو مانگی ئادار و نیسانی رابردووی ئه‌مساڵدا، توانیویانه 62 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، كە له ناویاندا دوو باندی گه‌وره‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ن و ژن و كه‌سانی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بیان تێدایه.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه، زیاتر له 10 كیلۆ مادده‌ی جۆراوجۆر و5250 پارچه حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و هه‌موو تۆمه‌تباره‌كانیش دراونه‌ته دادگا.